لاڤرۆڤ: وه‌ك ئه‌مه‌ریكییه‌كان به نهێنی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م
توانج له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
هاوشێوەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا، وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەیەوێت بە نهێنی سەردانی عێراق بکات.
لە پەرواێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری نیۆیۆرك، سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە توانجەوە رایگەیاند، دەیەوێت هاوشێوەی ئەمه‌ریکییەکان، بە نهێنی سەردانی عێراق بکات.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و بەغدا کرد و گوتی: هەماهەنگی باش لە سەرجەم بوارەکاندا هەیە، بە تایبەت بواری ئەمنی، ئابووری و وزە.
سەرەتای ساڵی ٢٠١٩، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا و میلانیای هاوسەری بە سەردانێکی کت‌وپڕ و پێشتر رانەگەیێنراو سەردانی بنکەی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سدی سەربازییان لە رۆژئاوای ئەنبار کرد، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیركراون.
هه‌فته‌ی رابردوو میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، راوێژكاری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بە كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره له‌سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو، لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێته‌وه.
H.B