خانهقین.. له ئاكامی پهلامارێكی داعش سێ هاووڵاتی كوردیی كاكهیی شههید بوون
ژمارهیهكیش بریندار بوون
K24 - ھەولێر
درەنگانی شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە گوندێکی سنووری خانەقین، سێ ھاووڵاتی كورد گیانیان لهدهستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقین بە کوردستان24ی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی 1ی سەر بە لیوای 8ی پاسەوانی سنوور لە نزیک گوندی مێخاسی سەر بە خانەقین، بەهۆی شەڕ و پێکدادنەوە سێ ھاووڵاتی كورد لە گوندەكە گیانیان لهدهستدا كه دوانیان بران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون".
به گوێرهی زانیارییهكان، ئهو سێ هاووڵاتییه، كاكهیی بوونه به ناوهكانی روكان نامق و عمران نامق و عهدنان بینانی.
ھ.م