دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەدرێت
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە 29/9/2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی كار کۆبوونەوەکە، ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەدەن.
لە بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ھاتووە: "به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سییه‌م) له ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/29 به‌مشێوه‌یه بێت:. یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان".
هەفتەی رابردووش پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کرد و چەند بڕگەیەکەی یاساکە گۆڕانکاری تێدا کراوە.
ھ.م