لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە قەڵادزێ شوفێرێك گیانی لەدەستدا
رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل روویداوە
K24 - پشدەر
رووداوێكی ھاتووچۆ لە قەڵادزێ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك روویدا و لە ئەنجامدا شوفێرێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەڕەکی ئاشتی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری (کیا) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویدا لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (س،ح،ح) تەمەن 20 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتووی شاری قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین دوای ئەوەی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ ئەنجامدار، رادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و شۆفێری بەرهەڵگرەکەش بەناوی ( ع،و ) تەمەن 41 ساڵ دانیشتووی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ راگیرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ھ.م