زیاتر لە 74 هەزار کرێکاری بیانی لە کەرتی نەوتی عێراق کاردەکەن
"دەرچووانی عێراق لە بەشەکانی ئەندازیاری بێکارن"
K24 - ھەولێر
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، نزیکەی 74 هەزار کرێکاری بیانی لە کەرتی نەوتی عێراقی کاردەکەن.
ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران کە سەر بە پارێزگای نەینەوایە رایگەیاند "زیاتر لە 74 هەزار کرێکاری بیانی لە کەرتی نەوتی عێراقن، کە مووچەکانیان مانگانە لە پێنج هەزار بۆ هەشتا هەزار دۆلاری ئەمەریکییە".
جبووری دەشڵێت "دەرچووانی عێراق لە بەشەکانی ئەندازیاری بێکارن و چەندین ساڵە خۆپیشاندان دەکەن، بۆ دەستکەوتنی کار و مافەکانیان، بەڵام کەس گوێیان لێناگرێت".
ھ.م