ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ فەرمانگە حكوومییەكان

شوێنی لێدانی لۆگۆ دەست نیشان دەكرێت

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكوومییەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە بۆ لێدانی لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئامێرسازی سلێمانی بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ‌و بەڕێوەبەرێتیەكان ‌و فەرمانگە حكوومییەكانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، بەمەبەستی لێدانی (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) بە ئۆتۆمبێلەكانیان، لە رۆژی یەكشەممە بەرواری (29/9/2019)وە ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرێتی ئامێرسازی لە پشت بەنزینخانەی بینایی بەمەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە حكومەتی هەرێم بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.

ھ.م