حكوومەتی ھەرێم چەند پڕۆژەیەك لە سۆران جێبەجێ دەكات

چەند پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی رێگاكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە

K24 - سۆران

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە دەڤەری سۆران ئەنجامدەدات و بەشێك لە پڕۆژەكان كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە.

كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند: "پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی رێگاكانی دەوروبەری سۆران وەك سۆران- حاجی ئۆمەران، گەلی عەلی بەگ - سپیلك، سۆران - مێرگەسۆر، كەوتوونەتە وار جێبەجێكردنەوە و ئەگەر بارانبارین ئاستەنگ دروست نەكات سەرجەم پڕۆژەكان لە ماوەی 70 رۆژدا تەواو دەكرێن".

گوتیشی: "جگە لە دەوروبەر لەناو قەزای سۆران قیڕتاوكردنی شەقامەكان دەستیپێكردووە و بەشێكی تەواو كراوە".

قایمقامی سۆران ئاشكراشی كرد: "ئەمڕۆ هه‌نگاوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگا‌ی وه‌رزشی دێڵزیان بۆ پاڵپشتی یانه‌ی سۆران به‌ كرده‌یی ده‌ستیپێكرد. لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رپه‌رشتی قایمقامی سۆران و كه‌رتی ئه‌ندازیاری سۆران و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی یانه‌ی سۆران سه‌رپه‌رشتی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ھەر ئەمڕۆش قیڕكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی بارزان له‌ ناو قەزای سۆران ده‌ستیپێكرد".

ھ.م