پێنتاگۆن وادەی هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه درێژكرده‌وه
بۆ دوو ساڵی تر
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا (پنتاگۆن)، واده‌ی پشتیوانی و هاوکارییەکانی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ساڵی تر درێژكرده‌وه، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر، نامه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و كاركردنی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی گه‌یانده وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ 29 ی ئه‌یلولی 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازی كرد له‌ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتیی کونسوڵگەری ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر.
له‌دیدارێكدا، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری پێنتاگۆنی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی پشتگیری و پشتیوانی له عیراق و هه‌رێم، ئاشکرا کرد و راشیگەیاند: ئەمه‌ریکا پشتیوانی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لەسیستمی بەرگری عێراق دەكات.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، كه رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌رییان گێڕاوه له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: به‌گه‌رمی پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه جێی ستایش و بایه‌خی بێ سنووری ئێمه‌یه. ئه‌و بڕیاره سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونتانه به ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه كاركردنی دڵسۆزانه له‌هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا. هاوكات روونیشیكرده‌وه، به‌رده‌وامیتان له پشتیوانی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان تۆكمه‌تر ده‌كات, لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
كونسوڵی گشتی كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتیی لێكتێگه‌یشتن، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامی دان ده‌بێت به پشتگیری و پشتیوانی له‌هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانمان بۆ حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گوتیشی: ده‌مانه‌وێ له میانی كاری داهاتووماندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سوپای ئه‌و وڵاته گه‌یاند به كونسوڵی گشتیی و هیواشی خواست له‌داهاتوودا پێكه‌وه هه‌نگاوی باشتر بێنێن له بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
