توركیا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستەخوارەوە
" شەش جار ئاسمانی بەزاندووە"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاشكرای دەكات، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستووەتە خوارەوە كە شەش جار بە ئاسمانی توركیادا سوڕاوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا "لە 28ی ئەیلوول فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ ماوەی شەش جار بە ئاسمانی تورکیادا سوڕاوەتەوە، ناوچەی قەڵغانی فوڕات و رۆژئاوای شاری کلیس-ی تورکیای بەزاند. بەهۆی ئەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراو بووە، لەلایەن دوو فڕۆکەی جۆری F-16ەوە کە لە بنکەی سەربازیی ئەنجەرلیک ھەڵساون فڕۆكەكە کرایە ئامانج".
ئاماژە بەوەشكراوە: "تیمەکانی جەندرمەی سەر بە پارێزگاکە پاشماوەی ئەو فڕۆکەکەیان لە ناوچەی نێوان بنکەی سەربازیی چلدرئۆبا- ناوەندی حەوانەوەی کاتی بەشیریە دۆزیووەتەوە".
ھ.م