دانوستانێک نرخی زێڕ دەگۆڕێت
نرخی زێڕ بە هۆکارێک دادەبەزێت
K24 – ههولێر:
نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانی ئاسیادا رووی لە دابەزین کرد، کە هۆکارەکەی دابەزینی مەترسییەکانی جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و چینە کە پاڵپشتی لە دۆلار کردووە و بەرزی کردووەتەوە.
نرخی ئەو کانزا زەردە بە رێژەی 0.54% دابەزی و لە ئاستەکانی 1488 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها گرێبەستە داهاتووەکانی ئەو کانزایە بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.71% بۆ 1495.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
هاوکات وانگ شوین وەزیری بازرگانی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیواخوازە پەکین و واشنتن ناکۆکی بازرگانی نێوانیان بە هێمنی و ژیرانە چارەسەر بکەن.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی بللومبێرگ بڵاوی کردووەتەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئێستا لە پلانیدا نییە کۆمپانیا چینییەکان لە وڵاتەکەی دەربکات، لەو بارەیەوە پرسیار لە ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کرا بەڵام ئەو هەواڵەکەی رەتنەکردەوە.
لە کاتێکدا لە چەندین راپۆرتدا هاتووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە توێژینەوەدایە بۆ دەرکردنی کۆمپانیا چینییەکان لە بۆرسەی وڵاتەکەی.
هاوکات پێنوێنی دۆلار کە پێوەری ئەدای 6 دراوە سەرەکییەکەیە بە رێژەی 0.01% بەرزبووەتەوە و لە ئاستی 99.1030 خاڵ مامەڵەی پێوەدەکرێت.
H.J