لەبارەی (بەروار) و (رێکەوت) سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوە دەدات
"بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێناکرێت"
K24 - ھەولێر
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی گۆڕینی (بەروار) بە (رێکەوت) روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت "وشەی (رێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنووری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێناکرێت".
لە روونكردنەوەكەی سەرۆكی پەرلەمان ھاتووە: "مەرج نییە هەموو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت، بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک ئیقرار کردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت".
دەقی روونكردنەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/9/2019 به‌رێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه تایبه‌تبوو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران داوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "به‌روار" بۆ "رێكه‌وت" كرابوو كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌یه بووه بابه‌تی به‌شێك له‌میدیاكان و سوشیال میدیا‌و لێكدانه‌وه‌ی ناراستی بۆ كرا و له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی خستۆته‌روو كه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه و رێككاره‌كانی یاسادانان و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌پرۆسه‌كه خستۆته‌روو.
بەروار)بێت یان (رێکەوت)؟
1ـ وشەی(رێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.
2ـ لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو ووشەی(بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژە پێدەری (کۆڕی زانیاری کورد) ن،و لەسەر ئەو بنەمایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووشەی (بەروار ) بەکار ئەهێنێت و بەردەوامیشن.
3ـ هەرکات (3) پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیارێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان،گۆڕینی ووشەی(بەروار)بۆ (رێکەوت)یش نزیکەی (5) پەرلەمانتار پێشنیاری کردبوو،سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان،کە دەنگی هێنا، دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتویی لە زاراوەکان لە هەر شوێنێک وشەی بەروار هەبوو بکرێتە ڕێکەوت.
4ـ مەرج نیە هەمو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت، بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک اقرار کردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت.
5ـ ئەوەی یەک تۆزقاڵ لەکارو بەرپرسیارێتی سەرۆکی پەرلەمان بزانێت(کە سەرۆکی دانیشتنەکانی پەرلەمانیشە)باش دەزانێت کە سەرۆک بەپێی پەیڕەو دانیشتن بەڕێوە دەبات و نەدەنگدەرە و نە ئاراستەکار.
6ـ پێشنیازی هەمواری پەیڕەو (16)ماددە و چەندین بڕگەیە، کە یەک وشە لە یەک بڕگەی یەک ماددەی پێشنیازەکە دەبێتە جێی باس ئەوە ئیتر دەریدەخات ئێمە چەند بە رواڵەتی لە بابەتەکان دەڕوانین.
ھ.م