دەست بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیرا
"تاوانباران رەوانەی بەردەم دادگا كران"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرتووە، كە لەنێو چەند گۆشەیەك (بالیف)دا شاردرابووەوە و بەنیازبوون بۆ وڵاتی كەنەدا رەوانەی بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان رایگەیاند: "لە رێكەوتی 28/9/2019 لە دوو چالاكی جیاوازدا ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 9 كیلۆ و 900 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و بڕی 610 گرام ماددەی ھۆشبەری تلیاك، كە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردبوویانەوە و بە نیازبوون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن، و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیانداناوە، بۆیە بەپێی یاسای (14)ی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادگا كران".

ھ.م