نێچیرڤان بارزانی برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێم و یۆنان دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کۆبوونەوە
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌یی كوردستانی بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆ ڤۆنیس یۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کونسوڵخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە رۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە و لاى خۆشیەوە باڵیۆزى یۆنانی هەمان خواستى وڵاتەکەى دووپات کردەوە.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانى پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغداى بە زەمینە و دەرفەتێکى باش بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە قەڵەم دا.
H.J