پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی پیشەسازی چین بەرزدەبێتەوە
لە مانگی ئەیلوول 49.8 خاڵی تۆماركردووه
K24 – ههولێر:
پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی پیشەسازی چین بەرزبوونەوە لە مانگی ئەیلوول تۆماردەکات، بەڵام تا ئێستا لە ژێر هێڵێ 50 خاڵە، کە بە جیاکەرەوەی نێوان هەڵکشان و داکشان دادەنرێت.
بە گوێرەی داتا فەرمییەکانی چین، پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی وڵاتەکە 49.8 خاڵی لە مانگی ئەیلوول تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە مانگی ئابی پێش خۆی 49.5 خاڵی تۆمارکردبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە خوێندنەوەی پێنوێنی بەڕێوبەران PMI لە سەرووی خاڵی 50 بە هەڵكشان دادەنرێت و بە پێچەوانەوە لە ژێر ئەو خاڵه بە ئاستی داکشان دادەنرێت.
هاوکات لە داتاکاندا هاتووە پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی نا پیشەسازی سستبوونەوەی لە گەشە تۆمارکردووە، بە جۆرێک 53.7 خاڵی تۆمارکردووە لە مانگی ئەیلوول. لە کاتێکدا 53.8 خاڵی لە مانگی ئابی رابردوو تۆمارکردبوو.
هاوکات بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەی ئاماری Markit، پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی پیشەسازی Caixin، 51.4 خاڵی لە مانگی ئەیلوول تۆمارکردووە، بەرامبەر بە 50.4 خاڵ لە مانگی ئابی رابردوو تۆماری کردبوو.