حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات
عه‌بدولمه‌هدی به فه‌رمی تێوه‌گلانی ئیسرائیلی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی رایگه‌یاند كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئیسرائیل هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه، كمال حه‌سناوی، ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی "ئیبدال" كه گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه دووپاتیكرده‌وه، "وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه".
له لێدوانێكدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز، حه‌سناوی گوتی: "دانپێدانانی عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به تێوه‌گلانی ئیسرائیل له هێرشه‌كانی سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌وایه‌تی و مافی ته‌واو به گروپه‌كانی به‌رگری عێراقی ده‌دات، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بده‌نه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیشی كرده‌وه، "دوای دانپێدانانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یان بۆ ئیسرائیل له زووترین كاتدا ده‌بێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایكرد، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە"، كه ئه‌مه یه‌كه‌م تۆمه‌تباركردنی راسته‌وخۆی ئیسرائیله له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
H.B