له زاخۆ خوێ بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکاردەهێنرێت
سوودی زیاترە بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە
K24 – ههولێر:
لە زاخۆ بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە بری کلۆر خوێ بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکاردەهێنرێت.
لهو بارهیهوه، مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کورستان تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، بەکارهێنانی خوێ سوودی زیاترە بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و ھەروەھا نرخی هەرزانترە.