نرخی نەوت دادەبەزێت
لە دەستکەوتی مانگانە نزیک دەبێتەوە
K24 – ههولێر:
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی چین، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە 30/9/2019 رووی لە دابەزین کرد، بەڵام لە دەستکەوتی مانگانە نزیک دەبێتەوە.
گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم بە رێژەی 0.52% دابەزی و لە دەوروبەری 61.59 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس بۆ هەمان مانگ بە رێژەی 0.3% دابەزی لە دەوروبەری 55.76 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی برێنت نزیک دەبێتەوە لە دەستکەوتنی مانگانە بە رێژەی 2.6% ئەوەش یەکەم بەرزبوونەوەی مانگانەیە دوای مانگی حوزەیرانی رابردوو، هەروەها دەستکەوتی مانگانەی نەوتی سووکی تێکساسیش لە 1.7% نزیکدەبێتەوە.