بانکی ناوەندی عێراق: هه‌ولێر هەشتەم بڕی قەرزی بانکەکانی دایەوە

هەردوو لقی هەولێر و سلێمانی بانکی ناوەندی عێراق پەیوست بوون بە وەزارەتی دارایی

K24 – هه‌ولێر:

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەێمی کوردستان هەشتەمی بڕی قەرزی دایەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیه‌ندراوێکدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەشتەمین بڕی قەرزی بانکی ناوەندی عێراق داوەتە لقی بانکەکەی لە هەولێر.

گووتیشی: ئەو قەرزە هی ئەو کاتەیە، کە هەردوو لقی هەولێر و سلێمانی بانکی ناوەندی عێراق پەیوست بوون بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.