قازانجی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە چرکەیەکدا چهنده
لە بەرهەمهێنانی مۆدێلی نوێ قازانجێکی زۆریان لەسەرتاسەری جیهاندا دەستدەکەوێت
K24 – ههولێر:
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئۆتۆمبێل لە بەرهەمهێنانی مۆدێلی نوێ قازانجێکی زۆریان لەسەرتاسەری جیهاندا دەستدەکەوێت.
بە شێوەیهكی دیاریکراو، دوای ئاشنا بوونت بە قازانجی کۆمپانیاکان لە ساڵێکدا، دەتوانیت لێکدانەوە بۆ قازانجەکانی بکەی لە چرکەیەکدا، ئەوەش بە دابەشکردنی کۆی قازانجی کۆمپانیاکە لە ساڵێکدا بەسەر 12 مانگدا و دواتر بە سەر چرکەدا لە تەوای ساڵەکەدا، بەوەش لە هەر ساڵێکدا 31 ملیۆن و 536 هەزا چرکەت بۆ دەردەچێت.
گەر کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بە نموونە وەربگرین بۆت، دەردەکەوێت ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە لە هەر 4 چرکەدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت و لە هەر چرکەیەکدا 537 دۆلار قازانجییەتی.
لە دوای ئەویش کۆمپانیا بی ئێم دەبلیوو وەردەگرین، کە لە هەر 13 چرکەدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت و داهاتی چرکەیەکی 260 دۆلارە، بە دوای ئەودا کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمهریکی دێت، لە هەر 4 چرکەدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت، قازانجی چرکەیەکی 257 دۆلاری ئەمریکییە.
هۆندای ژاپۆنی لە هەر 6 چرکەدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت، 174 دۆلاری ئەمهریکی قازانجی هەر چرکەیەکییەتی، بە دوای ئەویشدا کۆمپانیای ڤۆڵگس واگۆنییە ئەڵمانییە، کە لە هەر 3 چرکەدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت و لە چرکەیەکدا 165 دۆلار قازانج دەکات، کۆمپانیا فۆردی ئەمهریکیش لە هەر 5 چرکەیەکدا ئۆتۆمبێلێک فرۆشی هەیە، لە چرکەیەکدا 117 دۆلار قازانجییەتی.
دوای ئەوانیش نیسانی ژاپۆنییە بە قازانجی 92 دۆلار لە چرکەیەکدا سەرەڕای ئەوەی لە هەر 6 چرکەیەکدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت.
لە کۆتاییدا کۆمپانیای فێراری ئیتاڵییە، کە لە هەر 56 چرکەیەکدا ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشێت بە قازانجی 28 دۆلار لە چرکەیەکدا.