لایەنەکان سەرۆک و لۆگۆی (هاوپەیمانی کوردستانی) دیار دەکەن

لایەنە سیاسییەكان لە سلێمانی كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەمڕۆ هەموو لایەنە بەشدار بووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە. بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لایەنە سیاسیەکان سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و لۆگۆی هاپەیمانێتییەکە دیار بکەن.

رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 1/4/2020 ئەنجامدەدرێت. لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.

ھ.م