لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی چین هێزی سوپاکەی نیشانی جیهان دەدات

"سوپای سووری چین نەک چین هەموو جیهان دەپارێزێت"

K24 – هه‌ولێر:

بە نمایشێکی سەربازیی گەورە، چین یادی 70 ساڵەی دروستبوونی کردەوە و سەرۆک شین جین پینگ، بە شێوازە کۆمۆنیستییەکەی، بە ناو ئاپۆڕای سەربازانی چینی سووردا، گوزەری کرد.

یادی دامەزراندنی کۆماری چین، گەورەترین بۆنەی وڵاتی چینە بەتایبەت ئەوەی کە ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندەرانی هۆن کۆنگ و دیموکراسی خوازان فشاری زۆریان خستووەتە سەر دەوڵەتی چین و ئەمەریکاش دەیەوێت جەنگی ئابووری دژ بە کاڵا چینییەکان بەردەوامیی پێبدات.

سەرۆکی چین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی تا دێت بەهێزتر دەبێت و برپرسیش دەبن لە پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان؛ هەروەها، ئاماژەی بەوەشدا، سوپای چین نەک سەلامەتی چین، بەڵکو سەلامەتی تەواوی جیهان دەپارێزێت.

چین خاوەن سێیەم بەهێزترین سوپای جیهانە و زیاد لە دوو ملیۆن سەربازی چالاک، سەدان  فڕۆکە و تانکی نموونەیی و پێشکەوتوی هەیە.

Reuters

H.J