ئه‌ردۆغان: ئه‌ژدیها خه‌وتووه‌كه به ئاگا مه‌هێننه‌وه
ده‌بێت ئه‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن، ئه‌ژدیهایه‌كی خه‌وتوو به ئاگا ده‌هێنن و خۆیان ده‌بێت ئه‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن.
له ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌ردۆغان له مه‌راسیمی خستنه‌گه‌ڕی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی درووستكراوی وڵاته‌كه‌ی، هۆشداری دایه ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت سزای توركیا بده‌ن و گوتی: ئه‌وان ئه‌ژدیها خه‌وتووه‌كه به ئاگا ده‌هێننه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك و مانگی ده‌ستكرد درووست ده‌كه‌ین و له پڕۆژه‌ی درووستكردنی ئێف35یش به‌شدارین.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، توركیا له ریزی ئه‌و 10 وڵاته‌یه كه كه‌شتی جه‌نگی درووست ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، 5 كۆمپانیای توركی چوونه‌ته لیستی ئه‌و 100 كۆمپانیایه‌ی جیهان كه له بواری به‌رگریدا پێشه‌نگن و به‌رهه‌میان هه‌یه.
سه‌رچاوه: یه‌نی شه‌فه‌ق
ئ.ر