وەزیری دادی ههرێم سكاڵایهكی دژی حهلبووسی تۆماركرد
یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگە
K24 – ههولێر:
بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە (14) ی ساڵی 2019 – یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگە و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراوون، كە ژمارە (12)ی ساڵی 2018 یە؛ فەرسەت ئەحمەد؛ وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان، سكاڵانامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردووە و تێیدا سكاڵای یاسایی لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركردووە.
وەزیری داد سكاڵاكەی لە رۆژی 24-9-2019 لە رێگەی وەكیلی حقووقی خۆیەوە رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردووە، كە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە چونكە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (14)ی ساڵی 2019ی داناوە كە مادەكانی ئەو یاسایە دژبەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتوون، ئەمەش وادەكات یاسای ھەمواركردنەوەكە ژمارە 14 ی ساڵی 2019 بەتاڵ ببێت و ئیلغاكردنەوەی ببێتە كارێكی پێویست بە پێی حوكمەكانی مادەی 12ی دەستوور.
لەبەر رۆشنایی ئەو مادە دەستورییەدا، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە 8 خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستووری بوون و نایاسایی بوونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە؛ خستووهتە ڕوو.