هیندستان: ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه پێمان بڵێ له كێ چه‌ك بكڕین
به تایبه‌تی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، سوپرامانیان جیشانكار، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه، پیشانمان بدات له چ وڵاتێك چه‌ك بكڕین یان نه‌یكڕین، به تایبه‌تی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی.
كه‌ناڵی "NDTV"ی هیندستان بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، كه دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازیمان مافی خۆمانه و به‌شێكه له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان گوتیشی: نامانه‌وێت هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان بكات و پێمان بڵێت چی بكڕێن یان نه‌یكڕین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری هیندستانه‌وه.