توێژینەوەیەک چەندین زیانی خواردنی سەوزەی نەکوڵاو ئاشکرا دەکات

بۆچی گرنگە هەندێک جۆری سەوزە بکوڵێنین؟

K24 – هه‌ولێر:

لە توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر مرۆڤ و مشکی تاقیگە کراوە، ئەوە ئاشکراکراوە، خواردنی هەندێک جۆری سەوزە بەبێ کوڵاندن، کاریگەری لەسەر ریخۆڵەکان دروست دەکات.

زانکۆی کالیفۆرانیا توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و تیایدا دەرکەوتووە، خواردنی هەندێک جۆری سەوزەی نەکوڵاو، دەبێتە هۆی کوشتنی سەدان زیندەچەی سوودبەخشی ناو ریخۆڵەکان.

پیتەر تورنباغ، پرۆفیسۆری زیندەچە و مایکرۆبایۆلۆژی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە بارەی توێژینەوەکەیان دەڵێت: "ئێمە توێژینەوەمان لەسەر کاریگەری کوڵانی خواردن لەسەر ریخۆڵەکان کرد و پێم سەیر بوو کە پێشتر زۆر کەم توێژینەوە لەم بارەیەوە کراوە".

لە توێژینەوەکە، پەتاتە و گێزەری کاڵ و کوڵاو دراوە بە دوو گروپی جیاوازی خەڵک، ئەنجام دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی پەتاتە و گێزەریان بە کاڵی خواردووە، نەک هەندێک زیندەچە و بەکتریای سوودبەخشیان لەدەستداوە، بەڵکو هەندێک جۆری جینیان(بۆهێڵ) ناچالاکبوون. جیا لەمەش، کاریگەری لەسەر پیسایی و پاشەوڕۆیی کەسەکە هەبووە و سیستمی بەرگری لاواز کردووە.

توێژینەوەکە لەسەر پەتاتە، گەنمەشامی، گێزەر، چەوەنەر و بازیلا (پۆڵکە) کراوە و هەمان ئەنجامی هەبووە.

The Daily Mail

H.J