زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دادەبەزێت
بەهێزی دۆلار فشار دهخاته سەر نرخی زێڕ
K24 – ههولێر:
بە هۆی فشاری بەهێزی دۆلاری ئەمهریکی نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دابهزی و هاوکات بە هۆی گەشبینییەکان بە دانوستانی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا و چین وەبەرهێنەران روویان لە بازاڕی دراوەکان کردووە و دەستبەرداری زێڕ دەبن.
لە هەمان کاتدا بەهۆی پشووی یادی دامەزراندنی چین، کە گەورەترین بەکاربەری زێڕە لە جیهان، مامەڵەی ئەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی ئاسیا سست بوو.
دەوروبەری کاتژمێر 4:53 خولەک، نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.6% بۆ 1462.86 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، هاوکات نرخی ئەو کانزا زەردە لە گرێبەستە داهاتووەکانی ئهمهریكا بە رێژەی 0.3% بۆ 1468.90 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
مایکل مەکارسی سەرۆکی ستراتیشی بازاڕی CMC Markets رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی دابەزینی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلارە، بەهۆی ئەو گەشبینییەی باڵی بەسەر بازاڕدا کێشاوە دوای هەواڵەکان بە دانوستانی نێوان چین و ئهمهریكا لە واشنتن.
هاوکات پێنوێنی دۆلار بەرامبەر سەبەتەی 6 دراوە سەرەکیەکە بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە دوو ساڵی رابردووی بەرزبووەوە، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتای کەرتی کارگەکانی ئهمهریكان بۆ مانگی ئەیلوول، بۆ ئەوەی دڵنیا بن بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل چۆن هەنگاو دەنێن و چ کاریگەرییەکی لەسەر گەشە دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە پشکەکەکانی ئاسیا بە رەنگی سەوز مامەڵەیان پێوەدەکرێت، کە بە هەمان شێوە گەشبینی وەبەرهێنەرانە بە نزیکبوونەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا و چین بۆ چارەسەرکردنی جەنگی بازرگانی نێوانیان کە ماوەیەکە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان هەبووە.
لەبارەی کانزاکانی دیکە، پلادیۆم بۆ 1676.58 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، لە کاتێکدا رۆژی دووشەممە گەیشتە ترۆپکی و 1700.71 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تۆمارکرد.
کانزای پلاتینیش بە رێژەی 0.3% بۆ 884.18 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، هەروەها کانزای زیویش بە رێژەی 0.2% بۆ 16.95 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
رۆیتەرز