سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاركرا

بڕیار درا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به‌ ده‌ستنیشانكردنی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك به‌ سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی.

ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی قه‌واره‌ی هاوپەیمانی کوردستانی لە باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سه‌ره‌تای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 1/4/2020 ئەنجامدەدرێت. لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.