سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی: بە یەکڕیزیی سەرکەوتوو دەبین
کورد بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکات
K24 – ههولێر:
له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان، بڕیار درا به دهستنیشانكردنی عهبدولڕهحمان مستهفا پارێزگاری پێشووتری كهركووك به سهرۆكی قهوارهی هاوپهیمانی كوردستانی.
ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی ههرێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی قهوارهی هاوپەیمانی کوردستانی لە بارهگای سهرهكی بزووتنهوهی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، لایەنەکان و سەرۆکی لیستەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، عەبدولرەحمان مستەفا رایگەیاند: "دڵخۆشم کە بە کۆی دەنگ بوومە سەرۆکی لیستەکە و ئەمە ئەرکێکی نیشتیمانییە"
راشیگەیاند: "هیوادارم یەکڕیزیی بپارێزین و بەم یەک دەنگییە سەردەکەوین".
لەبارەی لۆگۆی لیستەکە، زمناکۆ جەلال، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لۆگۆی لیستەکە رەنگدانەوەی پێکەوە ژیان و جێبەجێکردنی دەستوور دەبێت.
بڕیارە 01/04/2019 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا بە یەک لیست بەشداریی دەکەن.
H.J