فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان شوێنی تۆمەتبارێک ئاشکرا دەکات

تۆمەتبارەکە 17 ساڵ خۆی لە ئەشکەوتێکدا شاردبووەوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی چین تۆمەتبارێک دوای 17 ساڵ لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستگیر دەکەن کە خۆی لەناو ئەشکەوتێک شاردبووەوە.

سۆنگ مۆیانگی تەمەن 63 ساڵ، 17 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە ژن و منداڵ دەستگیر کراوە، بەڵام لە گرتووخانە هەڵاتووە و لە ئەشکەوتێکی بچووک خۆی شاردووەتەوە و ژیاوە.

پۆلیس لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، توانیویەتی لە دارستانێکی باشووری رۆژئاوای چین چەند پەرژینێک دەستنیشان بکات کە رەنگیان شین بووە؛ بەهۆیەوە شوێنەکەیان دۆزیوەتەوە.

بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە کۆمەڵگا، سۆنگ مۆیانگ جلەکانی زۆر کۆن و دڕاو بوون، توانای قسەکردنی بەباشی نەبووە، لەگەڵ ئەوەش، پۆلیس رەوانەی زیندانی کردەوە.

The Guardian

H.J