بێچووە فیلێکی فەرامۆشکراو داوای گەڕانەوە بۆ سەنتەری چاودێرییەکەی دەکات
فیلەکانی هاوڕێی رەتی دەکەنەوە و پیاوە چاودێریکەرەکەی باوەشی بۆ دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
بێچووە فیلێکی تەمەن دوو ساڵ لەناو قوڕاوێکدا گیردەخوا و دواتر تیمەکانی ئاژەڵپارێزی تایلەند رزگار دەکەن.
دوای پێنج مانگ چاودێریکردنی بێچووە فیلەکە، تیمەکە فیلەکە بۆ دارستانەکەی دەگەڕێننەوە، بەڵام فیلەکانی ناوچەکە رەتی دەکەنە بیکەنە بەشێک لە رەوەکانیان.
کاتێک ئەو کەسەی چاودێریی کردووە بۆ دڵنیابوون لە پارێزراویی فیلەکە دەچێتەوە شوێنەکە، دەبینێ فیلەکە تەنها و ماندووە.
بێچووە فیلەکەش دەگەڕێتەوە لای سەرپەرشتیارەکەی و لەسەر کۆشی رادەکەشێت وەک ئاماژەیەک کە تەنهایە و پێویستی بە سۆز و خۆشەویستییە.
تیمەکەش بڕیار دەدەن، فیلەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە و خۆیان چاودێریی بکەن.
The Daily Mail
H.J