له راپه‌ڕین 4 كه‌س به تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
لە 48 کاتژمێری رابردوودا
K24 – رانییه:
لە 48 کاتژمێری رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان له راپەڕین ٤ کەسیان بەتۆمەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی یاسا کردووه‌تەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بەشی ماددە هۆشبەرەكان له راپه‌ڕین لە ماوەی رابردوودا 2 تۆمەتباری بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە ڕەگەزی نێر دەستگیر كردووە و دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان تەواو بوەو بڕیاری كۆتایی وه‌رگرتوه.
هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌شدا لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/3 ەوە بەپێی ماددەی (14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان) سزای یاساییان بەسەردا سەپێنرا، سزاكەیان لەماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێكه.
هاوکات شەوی رابردوو دوو تۆمەتباری تر لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران.
یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بڵاوی کردەوە شەوی 30/9/2019هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م.س.م، پ.أ.م) لە کاتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەردا دەستگیر کردووە.
لەگەڵیاندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێك لە مادەی ھۆشبەردا لە کاتی بە کارھێنانیاندا دوای گەیاندنیان بە دادگا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
