کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران لەزانکۆ حکومییەکان 45% کەمکرایەوە
خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان به رێژه‌ی 45% كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت، بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كراوه، كه بۆ ئەمساڵى خوێندنى 2019-2020 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش خوێندنى (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) دەگرێتەوە.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیازه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆر بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020، گفتوگۆ كراوه و پێشنیازی جیاجیا خراوه‌ته‌ڕوو.
ئ. م