منداڵێكی شه‌ش ساڵان دوای رفاندنی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە
گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك هۆكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات
K24 - کەرکووك:
له گوندی تۆبزاوه‌ی باشووری كه‌ركووك، چه‌ند كاتژمێرێك دوای رفاندنی كچێكی شه‌ش ساڵان، ته‌رمه‌كه‌ی به سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه.
کچێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی "سەمەر سه‌ڵاح" لە نەتەوەی عەرەب، لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانە، لە گوندی تۆبزاوەی باشووری کەرکووك، لەلایەن ژمارەیەك چەکدارەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەڕفێنرێت، دوای چەند کاتژمێرێك لە رفاندنی، تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.
عەمید ئەفراسیاو کامل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووك، هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، پێشتر هەڕەشە لەو ماڵە کراوە و کێشەکەیان کۆمەڵایەتییە.
ئ. م