سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌

كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی چوارشەممە 2019/10/2  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:

- جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.

- بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

- گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.

- دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

H.B