سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه
كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی چوارشەممە 2019/10/2 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:
- جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.
- بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
- دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.
H.B