ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:
- جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.
- بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
- دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.