کۆنفرانسی دەرخستنی ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەستیپێکرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێک پێشکەش دەکات
K24 – ههولێر:
کۆنفرانسی دەرخستنی ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.
بڕیارە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە وتارێک پێشکەش بکات و کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە دەبێت.
رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە، دوو پانێڵ لەبارەی "رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش" و "کاریگەری دەسەڵاتی سیاسی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان" بە ئامادەبوون و بەشداریی چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی سیاسی بەڕێوەدەچێت.
لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکە، پانێڵێک لەبارەی "پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و هەنگاوە ستراتژییەکان بۆ سەقامگیریی" و "ئامرازەکانی هێزی نەرم و سەقامگیریی" بەڕێوەدەچێت.