لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی- دەربەندیخان ھاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا
دوو ھاووڵاتی دیكەش برینداربوون
K24 - ھەولێر
ئەومڕۆ چوارشەممە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – دەربەندیخان، هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی - دەربەندیخان نزیك گوندی بێركێ روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون".
راشیگەیاند: "رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ و كیایەك دا روویداوە. رووداوەكە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە كیاكەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "جگە لەزیانە گیانییەكان زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون و لەئێستاشدا هێڵكاری بۆ رووداوەكە كراوە و ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكان گواسترانەوە".
ھ.م
.jpg)


