مه‌سرور بارزانی: هاوبه‌شییه‌كی بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا دێنینه ئاراوه
سه‌رۆكی حكوومه‌ت: سه‌قامگیریی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه به‌شداریی كرد و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا گووتی: "ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه سه‌قامگیریی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی له هه‌ر وڵاتێك ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نه‌بێت توندوتیژیی رووده‌دات".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پێكه‌وه ژیان و سوودوه‌رگرتن له داهاتی وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیریی درووست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "ئێمه گرنگی به داهاتوو ده‌ده‌ین و مانای ئه‌وه نییه جیاوازیمان نییه، به‌ڵام گرنگه له رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سه‌قامگیر، مافه بنچینه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌ر دوو لا ده‌سته‌به‌ر ببێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "ویستوومانه باسی بوودجه و مووچه بكریت، ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێبوونی مافه ده‌ستوورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له داهاتی عێراق و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی له مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق دیاریكراوه و نابێت لایه‌نێك به ته‌نها ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكات و ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن".
سه‌رۆك وه‌زیران گووتی: "من له 16 ساڵییه‌وه چوومه ریزی پێشمه‌رگه و بینیوومه پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پاڵه‌وانن، ده‌بێت له سیستمی به‌رگریی عێراق مافیان پارێزراو بێت، ده‌مانه‌وێت رێكیان بخه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت له سیاسه‌تی به‌رگریی عێراقدا پێگه‌یان هه‌بێت و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان پێبگات".
هه‌روه‌ها گووتی: "نه‌وتی كه‌ركووك پێكه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی بازرگانی پێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ده‌توانین رێككه‌وتنێكیش بهێنینه ئاراوه هاوتای ده‌ستوور بێت. ده‌مه‌وێت باسی مافه‌كانی كوردستان بكه‌ین، له بواری داهات ده‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له داهاتوودا وه‌به‌رھێنان زیاتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین، عێراقیش بتوانێت له رووی وزه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌مانه‌وێت كوردستانێكی به‌ھێز بێته ئاراوه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت پلانمان هه‌بێت و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئێمه هاوبه‌شییه‌كی بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا دێنینه ئاراوه".
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی بەڕێز، زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە ئامادەم لێرە بۆ باسکردنی بابەتی ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێم کوردستان بۆ سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکە کە بابەتی دوو رۆژی پانێلیستەکان دەبێت لێرە.
ئەوەی پێویستە ئێمە جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە کە سەقامگیریی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەیەکەوە بەستراون. سەقامگیریی لە هیچ وڵاتێک بەدی نایەت ئەگەر سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاینی نەبێت.
سەرهەڵدانی تووندتویژی لە هەر وڵاتیک ئەنجامە نەک هۆکار، ئەویش لەبەر ئەوەی هەرکاتێک سەقامگیریی سیاسی نەبوو، رووخانی ئابووری هەبوو، رێزگرتن لە دین و نەتەوە و ئاینە جیاکان بوونی نەبوو، ئەو کاتە توندوتیژی سەرهەڵدەدات، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە بۆ هەر وڵاتێک کە بیەوێت سەقامگیر بێت، دەبێت یەکڕیزیی و تەبایی ئەو خەڵکەی لەو وڵاتە دەژین لەبەرچاو بگیرێت، رێزگرتن لە ئاینەکان بەرجەستە بکرێت.
گەشە پێدانی ئابووری لە وڵاتێک بەجۆرێک کە خەڵکەکەی بتوانێت سوود لە سەرچاوە سرووشتییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ببینن و ئەمە لە ئەنجامدا سەقامگیرییەکی سیاسی دەهێنێنە بەرهەم، بەمەش وڵات روو لە گەشەسەندن دەکات.
من دڵنیام کە لەم دوو رۆژە ئێوە بەرنامەی چڕتان هەیە و گفتوگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و هیوادارم سوودی بۆ ئێمە و بۆ خۆشتان هەبێت.
ھیچ ھەرێمێك ناتوانێت سەقامگیر بێت ئەگەر حكوومەت نەتوانێت سنوورەكانی خۆی بپارێزێت، ھەروەھا ھیچ ھەرێمێك ناتوانێت سەقامگیر بێت، ئەگەر لایەن و پارتە سیاسییەكان لە بەرژەوەندی نیشتمانیدا پێكەوە كار نەكەن. دەمەوێت بپرژێمە سەر ھەندێك بابەت كە پێموایە گرنگن بۆ دابینكردنی سەقامگیریی لە ھەرێمی كوردستان. پەیوەندیی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق. ئێمە دەمانەوێت پەوەیوەندییەكی بنیاتنەرانە و رێكخراومان لەگەڵ بەغدا ھەبێت، ئەو ھاوەڵ و ھابەشییەش دەبێ لەسەر بنەمای متمانە بێت، ھیوادارین بەغداش بە ھەمان چاو لە باشتركردنی پەیوەندییەكان بڕوانێت، بێگومان باشتركردنی پەیوەندییەكان كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵك لێرە و لە تەواوی عێراق، بەھۆی گرنگی ئەو كێشەیەشە كە یەكەم كاری من ئەوەیە بتوانین دەستپێكێكی كاركردن و پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا دروست بكەین. ئێمە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەھدی و تیمەكەی ھەیە، لەو پەیوەندییەش بۆ ھەردوولا گەشە و پێشكەوتنمان دەوێت، خوازیارین ئاسایش و ھاوكاری ھەردوولا بە یەكەوە كاركردنمان پێشبكەوێت، ھیچ نھێنی نییە كە ھەندێك كات ھەبوو لە رابردوودا پەیوەندییەكان زۆر سەخت بوون، من نامەوێت بڵێم ھیچ جیاوازی نییە، بەڵكو دەمانەوێت گرنگی بە داھاتوو بدەین نەك رابردوو.
ئێمە دەپرسین، ئەو دەرفەتانە چین کە خەڵکی ئێمە دەتوانن جێژی لێوەربگرن، ئەو ئاسایش و ئارامییە چی دەبێت، ئەو هاوبەشیی و هاوەڵییە چی دەبێت کە هاوپەیمانییەکانمان بۆ داهاتوویەکی گەشەکردوو بۆمان دابین دەکەن.
لە دانووستانەکانمان ئێمە جەختمان لەسەر چوار خاڵ کردووەتەوە:
یەکەم، باس لە بودجە و وزە بکرێت، بەڵام دەمانەوێت دڵنیا بین کە رێککەوتنەکان بەردەوامیی دەبێت، دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە لە دەستوور جێگای کرابێتەوە.
دووەم، ئێمە دەمانەوێت مافی کوردستان جێگیر بکەین لە داهاتی عێراقدا.
سێیەم دەمانەوێت، کێشە سنوورییەکان چارەسەر بکەن، وەک دەزانن کەرکووک یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگی زۆری پێدەدرێت لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ بەغدا.
لە کۆتاییدا دەبێت تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان چآرەسەر بکرێن بە گوێرەی ئەو نەخشە رێگایەی لە ماددەی 140 دەستووری عێراق جێگای کراوەتەوە. ئەمانە وەک ناوچەی کێشە لەسەر ئاماژەیان پێکراوە، چونکە ئەم ناوچانانە کێشەیان لەسەرە، دەبێت بە هاوبەشیی و هەماهەنگی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نابێت هیچ لایەنێک تاکڕەوانە بڕیار بدات. لەوەش تێدەگەین کە ئەمە کاتی دەوێت بۆیە دەمانەوێت دانووستان هەبێت و ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی سایسی و ئەمنی لەو ناوچانە بە هاوبەشیی جێبەجێبکرێت.
لە هەمان کات، ئێمە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەین، بۆ ئەوەی متمانە و دڵنیایی هەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەوان.
چوارەم و کۆتایین خاڵ، دەمانەوێت دڵنیا بین کە پێشمەرگە لە سیاسەتی بەرگری عێرقدا، جێی کراوەتەوە ، من لە 16 ساڵیەوە بوومەتە پێشمەرگە و لە نزیکەوە ئازایەتی و پابەندیی ئەوانم بینی، پێشمەرگەکانی ئێمە بە دڵنیایەوە پاڵەوانن، جیهان هەموو ئەمە دەزانن، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە گۆڕانکاریی روونادات، ئێمە پرۆسەی رێکخستنەوە و چاکسازیمان دەستپێکردووە. دەمانەوێت بە تەواوی هاوکاری و پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو کارە ئەنجام بدەین.
ئێمە دەمانەوێت هێزی سەقامگیریی بین نەک تەنها بەرگری.
لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی و کاک شۆرش ئیسماعیل ئەوەمان باسکردووە و ئێمە رژد بووین لەسەر ئەوەی دەبێت پێشمەرگە وەک پارێزەرانی هەرێم بخرێتە سەر سیاسەتی بەرگری عێراق و لەو چوارچێوە شایستە و پێداویستییەکانیان دابینبکرێت.
من دڵخۆشم کە پێتان بڵێم لە ئێستا گەشەی بەهێز لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ئەوان گوێگری باشن و کراوەشن بۆ ئاڵوگۆڕەکان، بەشیک لە بودجە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ئێمە نەوتی کەرکووک پێکەوە هەناردە دەکەین، لە هەمان کات سیاسەتی بازرگانی پێکەوە جێبەجێ دەکین
لەو گفتوگۆیانەدا، ئێمە دەزانین لایەنەکان هەموو ئەوانەیان دەست ناکەوێت کە داوای دەکەن، ئەمە سرووشتی دانوستانەکانە، بەڵام دەمانەوێت رێککەوتنەکان هاوکۆکی دەستوور بێت کە بناغەیەک بێت بۆ داهاتوو و سوودی هەبێت.
دەمەوێت باسی ئەو شتانە بکەم کە بۆ خەڵکی کوردستان گرنگن، ئێمە گرنگی بە داهاتوو دەدەین نەک رابردوو.
بە زیادکردنی داهات، ئێمە دەتوانین زیاتر خزمەتگوزارییەکان جێبەجێبکەین.
دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر بۆ بەهێزکردنی ئابووری خۆمان ئەنجام بدەین و ژێرخانێکی پتەو دروست بکەین.
خواستی ئەم کابینەیە زۆرە، دەمانەوێت کوردستانێکی بەهێز بنیاتبنێینەوە، لەو پێناوەش دەبێت هەموو رۆژ کاری زیاتر بکەین چونکە خەڵکی ئێمە شایەنی زیاترە لەوەی هەیەتی.