لە کەلار کەسێک بە تۆمەتی هاک کردن دەستگیر دەکرێت

"فەیسبووکی هاووڵاتیانی هاک کردوە"

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، تۆمەتبارێکی تەمەن 17 ساڵ بە تۆمەتی هاک کردن دەستگیر دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان: "تۆمەتبارێک بەناوی (ی ، م ، ا ) لەدایکبووی 2002 بەتۆمەتی هاک کردن دەستگیر دەکات دوای لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کەبەمەبەستی جۆراوجۆر فەیسبووکی چەندین کەسی هاک کردوە".

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی رزگاریە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراوە."

H.J