نووسه‌رێكی ناسراوی عێراقی بۆچوونه هه‌ڵه‌كانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر كورد بیردێنێته‌وه
خالید ئه‌لقشتینی له شه‌رقولئه‌وسه‌ته‌وه چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خالید ئه‌لقشتینی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی عێراقی له ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 1/10/2019ـی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست. وتاره‌كه‌ی كه له‌ژێر ناوی (كورد و عه‌ره‌ب) نوسیووه، ته‌رخانیكردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌وه‌ریی و به‌راوردكارییه‌كی نێوان كورد و عه‌ره‌ب. له‌باره‌ی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی میسرییش له مسته‌فا بارزانی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، باسی پرسیاره بێ ماناكانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كردووه و ئه‌وكاته بارزانی نه‌مر به كوردی قسه‌ی كردووه و كه‌سێكی راسپاردووه وه‌ڵامی بداته‌وه.
باسی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دیكه ده‌كات كه له جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردووه و ئه‌ویش وه‌ڵامێكی گونجاوی داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كی سه‌ركرده‌ی ئه‌و كاتی حزبی نیشتیمانی دیموكراتی عێراقی، كه‌مال چادرچی و ره‌شید عارف، وه‌زیرێكی كوردی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسمی كردووه و دواتر كه سویسرای بینیووه له قسه‌كه‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌ته كه به‌رامبه‌ر كورد كردوویه‌تی و ره‌شید عارفیش وه‌ڵامێكی توندی داوه‌ته‌وه.
نووسه‌ره عێراقییه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كردووه و نوسیوویه‌تی: "برگیس ئه‌لبرگیس سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوه‌یتی، كاتێ له نه‌وه‌ده‌كان یارمه‌تی مرۆییان پیشكه‌شی خه‌ڵكی عێراق ده‌كرد، پرسیاریان ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و شكسته‌كانی لێ‌كرد، له وه‌ڵامدا ده‌ستێكی به هێمای ناڕه‌زای و به‌خه‌مۆكی راوه‌شاند و به ورته گووتی: "عه‌ره‌ب، عه‌ره‌ب!!".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی، ئه‌و كات چاوم له هاوكارێكی كوردم كرد و به‌چاو بزه‌یه‌كمان بۆیه‌ك كرد وه‌ك بڵێیت ئه‌م تراژیدیا كۆمیدیه بۆته بابه‌تێكی باوی سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌وه‌م وه‌بیرهاته‌وه كاتێك رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری له سه‌ركرده‌ی كورد جه‌لال تاڵه‌بانی كرد، بۆچی به به‌رده‌وام له ناو به‌ره‌ی كوردی عێراقی جه‌نگ و دابه‌شبوون هه‌یه؟، وه‌ڵامی جه‌لال تاڵه‌بانیش به‌مشێوه‌یه بوو (ئه‌مه ئه‌وشته‌یه كه له ئێوه‌ی عه‌ره‌ب فێر بووین ).
هاوكاره رۆژنامه‌نووسه كورده‌كه‌م باسی ئه‌وه‌ی بۆكردم كاتێك له ریزه‌كانی شۆڕشی كوردی له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو، رۆژنامه‌نوسێكی میسری سه‌ردانی مه‌لا مسته‌فای كرد و كۆمه‌ڵێ پرسیاری پڕ‌و پوچی ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش به‌ئارامگری هه‌وڵیده‌دا وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌ڵام له كۆتا پرسیار، كاتێك گووتی، دروسته ئێوه‌ی كورد پێشتر عره‌ب بوونه؟ بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا روو وه‌ربگێرێت به‌ره‌و لای مه‌حمود عوسمان وبڵیت، نامه‌وێت به عه‌ره‌بی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه تۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ وه‌ربگێڕه. مه‌حمود عوسمان له وه‌رگێڕاندا به‌م وشانه وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه عه‌ره‌ب بووبین و له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ژیابین، به‌ڵام ئیتر ئۆقره‌مان لێ بڕا و رۆیشتین و به چیاكانا سه‌ركه‌وتین و ناوی (كوردمان) له خۆمان دانا!. به‌مشێوه‌یه به رۆڵه‌ی چیاكان ناسراین و له توركیاش ناوی (توركی چیایان) لێنراوه و هه‌ر بۆیه‌ش جه‌واهری ده‌ڵێ: "بژی جه‌نگاوه‌ره پاڵه‌وانه‌كانی!".
سلم على الجبل الأشم
ولأنت أعرف عن بنيهم من هم
ده‌رباره‌ی هه‌مان ئه‌و راستیه جیوفیزیاییه، سه‌ركرده‌ی ئه‌و كاتی حزبی نیشتیمانی دیموكراتی عێراقی، كه‌مال جادرچی به ره‌شید عارفی وه‌زیره كورده‌كه‌ی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمی گووت (ئێوه‌ی كورد هیچ كات ده‌وڵه‌تی كوردیتان به‌نسیب نابێ، چونكه دانیشتوانی چیان وشارستانێتی له‌سه‌ر چیا بنیاد نانرێ)، ره‌شید عارفیش ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و بووه هۆی مشتومڕیان .
چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی و كه‌مال چادرچی گه‌شتێكی بۆ ئه‌وروپا كرد و له‌سه‌ردانه‌كه‌ی چووه سویسرا، كه ئه‌و شارستانیه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی بینی، توشی سه‌رسوڕمان بوو، كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق به‌رێككه‌وت چاوی به عارف ره‌شید كه‌وت و داوای لێبوردنی لێ‌كرد، ده‌رباره‌ی قسه‌كانی و گووتی: "باشه ئێوه‌ی كورد بۆ ئه‌و كاره ناكه‌ن كه سویسریه‌كان له چیاكانیان كردویانه؟".
ره‌شید عارف، له وه‌ڵامدا گووتی: "سویسریه‌كان به شارستانییه‌تی ئه‌ڵمانیا له باكوور و فه‌ره‌نسیه‌كان له رۆژئاوا و نه‌مساویه‌كان له رۆژهه‌ڵات و ئیتالیه‌كان له باشوور ده‌وره‌دراون، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد كێ له ده‌وروبه‌رمانه تا لێوه‌ی فێربین؟، عه‌جه‌م له رۆژهه‌ڵات و قه‌ره‌ج له باكوور ،عه‌ره‌ب له باشوور و بیاباننشینه‌كان له رۆژئاوا، ئیتر پێمناڵێیت له كێ فێربین؟.
ئاماده‌كردنی: سۆڤان فه‌رمان