شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باشوور کۆبوونەوە
یەکەمجارە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە کۆریای باشوور
K24 – ههولێر:
شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ مون ئی سانگ، سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باشوور و ژمارەیەک پەرلەمانتار کۆبووهوه و قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى ههردوو لا تهوهرى سهرهكى دیدارهكه بوو.
شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان به سهرۆكایهتى هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و به بهشدارى سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆریای باشوور بانگهێشت کراون و چەند پرسێکی یاسایی و ئابوورییان باس کرد.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لهو بارهیهوه به كوردستان24ى راگهیاند: "لە دانیشتنەکەدا وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ میوانداری و بانگهێشتی فەرمی، کورتەیەکمان لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و کار و ئەرکی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو".
هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەداوە: "داوامان کرد پەرلەمانی کۆریا، زیاتر هانی حکومەتی وڵاتەکەی بدات بۆ قوڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان و سەرمایەگوزاری کۆمپانیاکانی کۆریا لە هەریمی کوردستان".
روونیشکردووەتەوە: "هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی یاسادانان و کاری لیژنەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەمان بوو".
یەکەمجارە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەردانی کۆریای باشوور دەکات.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق، حکوومەتی کۆریای باشوور بە دروستکردنی نەخۆشخانە، قوتابخانە و شوێنی خزمەتگوزاری گشتی هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە و تاکو ئێستاش هەماهەنگی نێوان هەردوولا بە پتەویی ماوەتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
H.J