ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لە دانەوەی قەرز و دامەزراندن دەکات
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستیپێکرد
K24 – ههولێر:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەسەر پرسەکانی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بریتین لە:
- جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.
- بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
- دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران
H.J