چهند بڕیارێك له ئهنجوومهنی وهزیرانهوه
ژمارهیهك بڕیاری گرنگی دهركرد
K24 - ههولێر:
ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه، 2ی تشرینی یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2019، به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی، كۆبووهوه و ژمارهیهك بڕیاری دهركرد.
به گوێرهی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكه، لە سەرەتادا جەختکرایەوە لە سەر ئەوەی فەرمانبەران دەبێ پابەندی پاراستنی نووسراو و بەڵگەنامە فەرمییەکان بن و نابێت فەرمانبەران لە دەرەوەی مەبەستی وەزیفی بۆ بەرژەوەندی خۆیان یان کەسانی دیکە مامەڵەیان پێ بکەن یان لە ئینتەرنێت و بەتایبەتی سۆشیال میدیا بڵاوبکرێنەوە، ئەمەش لە ماددەی (5) ی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (14)ی ساڵی 1991 هەموارکراودا وەك ئەرکێکی فەرمانبەرایەتی هاتووە.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو. کە د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، راپۆرتێکی وردی پڕ زانیاری و داتای پێشکەش کرد و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا. ئەنجوومەنی وەزیران سوپاسی سکرتێری ئەنجوومەنی کرد بۆ ئەرک و ماندووبوونی لە ئامادەکردنی ئەو راپۆرتەدا. کە گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو قەرزانە و میکانیزمی پاکتاوکردنیان کرا، هەندێک لەو قەرزانەش دەکەونە ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵی و لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەردوولا یەکلادەکرێنەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆی لە بارەی پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکانی سەربە وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری دارایی وئابووری و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپارد کە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بەخشتەیەک پۆلێنکردنی یەکەمەکان بە پێی پسپۆڕی و پێویستی ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لە بارەوە بدرێت.
ئ. م