سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی، بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێمە بە گەشبینییەوە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین، کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی بدات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەر هاوکارییەك لەمبارەیەوە دەربڕی.

هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور.

H.B