به‌وێنه.. له كه‌ركووكیش خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
رێگا سه‌ركییه‌كانی گۆڕه‌پانی پارێزگای كه‌ركووك داخران
K24- كه‌ركووك:
ئه‌و خۆپیشاندان توندوتیژیانه‌ی له دوێنێوه شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ته‌نیوه، شاری كهركووكیشی گرته‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌دان هاووڵاتی ئه‌و شاره رژانه سه‌ر شه‌قام و له به‌رده‌م بینایه‌ی پارێزگا له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك خۆپیشاندانیان سازكرد.
په‌یمانێری كوردستان 24 له شاری كه‌ركووك ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، "له كه‌ركووكیش خۆپیشاندان سه‌ریهه‌ڵداوه و خه‌ڵكێكی زۆر له گۆڕه‌پانی پارێزگا له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له دژی خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی هه‌لی كار ده‌رده‌بڕن و داوای گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن".
په‌یامنێری كوردستان ئاشكراشیكرد، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه، رێگاكانی گه‌یشتن به گۆڕه‌پانی پارێزگا داخراون.
ئێواره‌ی دوێنێ، به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی به‌غدا، دیاله، كه‌ربه‌لا، واست، دیوانییه، زیقار و به‌سره له دژی دۆخی خزمه‌تگوزاری له عێراق و نه‌بوونی هه‌لی كار و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری، خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌رییان ئه‌نجامدا.
له زۆربه‌ی شاره‌كان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان گۆڕا و چه‌كیش بكارهێنرا، به‌و هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ی باشووری به‌غدا، چه‌ند گوللـه‌یه‌ك به‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ون و ئۆتۆمبێله‌كه گڕ ده‌گرێت و منادڵێكی له‌ناو ده‌سووتێت.
H.B


