سێ ملیار دینار بۆ قیرتاوکردنی شەقامەکانی مەخموور تەرخان دەکرێت
جێگری پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ بەرپرسانی شارۆچکەی مەخموور کۆبووەوە
K24- هه‌ولێر:
بڕی 3 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی قیرتاوكردنی مه‌خموو ته‌رخان ده‌كرێت و به‌ڵێنیش ده‌درێت، سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژنه بخرێنه‌وه كار، كه به هۆی شه‌ڕی داعش پهكخرابوون.
سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بڕی سێ ملیار دیناریان بۆ پرۆژەكانی قیرتاوكردن لە قەزای مەخموور تەرخانكردووە.
رۆژبه‌یانی لە سەردانێکدا بۆ ئه‌و قه‌زایه، لەگەڵ بەرێوەبەری یەكە ئیدارییەكانی قەزای مەخموور و بەشێك لە ھاووڵاتییان كۆبووەوە و بەڵێنی پێدان، ھەموو ئەو پرۆژانە بخەنەوە كار، كە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی شەڕی داعش و دۆخی نائارامی ناوچەكە پەكیان كه‌وتبوو.
H.B