چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ كوژراوی دۆزرانه‌وه‌

له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی تیماری بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق رایگه‌یاند، ته‌رمی وێنه‌كێش و كاریكاتێریست، حوسێن عادل و سارای هاوسه‌ری، به‌ كوژراوی له‌ ناو ماڵه‌كه‌یاندا له‌ به‌سره‌ دۆزرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و هه‌ردووكیان به‌ فیشه‌ك كوشتووه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌، وه‌كو چالاكوانێك به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌یان كردووه‌ و له‌وێش بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانیان تیمار كردووه‌.