باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاووڵاتیانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە

"جیا لە هەرێمی کوردستان، گەشت بۆ عێراق مەکەن"

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی بۆ هاووڵاتیانی بڵاوکردەوە و تێیدا جیا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ عێراق و نزیک بوونەوە لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بپارێزن.

لە راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا هاتووە: "بەهۆی خۆپیشاندانەکان چەند کەسێک کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون و قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا سەپێنراوە".

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە: "خزمەتگوزارییەکانی باڵیۆزخانە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین گەشت بۆ عێراق نەکەن. خۆیان لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بپارێزن".

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، 19 کەس کوژراون و هەزار و 41 کەسیش بریندارن.

H.J