نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه
مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان تاوتوێ كرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ خاتوو تامی باڵدوین سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری، دۆخی هه‌نووكه‌ی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بابه‌تی نه‌وت و بودجه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و دۆخی ئاواره عێراقییه‌كان و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه، كه له شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری و پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان وعێراق كرد.
لای خۆیه‌وه شاندی ئه‌مه‌ریكیش پێزانینی خۆیان بۆ قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا پیشان دا و به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئه‌مه‌ریکایان بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق دووپات کرده‌وه.